91
زووم..
کەشناسیى هەرێمی کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزم ببنەوە و لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا.
بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسیى هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان لە گەرمیان دەبێت کە 44 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 29 پلەیە.
هەر بەگوێرەی کەشناسی، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە هەولێر 42 و لە کەرکوک 44 و لە هەڵەبجە 41 و لە سلێمانیش 40 پلە دەبێت.
هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە، سبەی پلەکانى گەرما نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانى ئەمڕۆ و هەرێمی کوردستانیش کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت. هەروەها خێرایی باش مام ناوەند دەبێت.