172
زووم..
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئامادەکارییەکانیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە و زیاتر لە حەوت ملیۆن کتێب وەک وەجبەی یەکەم گەیشووەتە پەروەردەکان.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025، حەوت ملیۆن و 674 هەزار و 617 کتێب وەک وەجبەی یەکەم گەیشتووەتە کۆگای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن کتێبەکان بە کوالێتییەکی بەرز چاپ دەکرێت و گەیشتنی چاپی نوێی کتێب بەردەوام دەبێت.