زووم..
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە دوو چالاکیدا لە هەولێر دەستیان بەسەر 40 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گرتووە و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە دەستگیراوە بەسەر 40 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و 19 پەرتوکی رووپۆشکراو بە مادەی هۆشبەر لە جۆری ئەمڤیتامین.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: توانیمان دەست بەسەر 19 مەلزەمە لە شێوەی پەرتوکدا بگرین کە رووپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ ئەمڤیتامین کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو ئێستا تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێرلێکۆڵینەوەدان.