42
گاردیان
- پزیشکەکانى بەریتانیا هۆشداری دەدەن، کە نەخۆشانی وڵاتەکە بەهۆی خراپی باریی داراییان ناچارن بە نەخۆشییەوە کاربکەن
- فیدراسیۆنی ئەڵمانیا بەهۆی قەدەغەکردنی باندی شانی هاوڕەگەزخوازانەوە لە یاریزانەکان داوای یاسایی لەسەر فیفا تۆماردەکات
- دامەزراوەی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت تاران پلانی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی هەیە
دەیلی تەلەگراف
- ئەو ژنانەی لە کەرتی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەریتانیا کاردەکەن و تەمەنیان سەروی 45 ساڵە ئیتر دەتوانن لە ماڵەوە کاربکەن
- بەهۆی ناڕەزایەتی و یاخیبونی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران ریشی سوناکی پلانەکانی بۆ چاکسازیی لە یاساکانی وڵاتەکەی دوادەخات
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای وازهێنانی لە یانەی مانچستەر یونایتد هیچ قەرەبوویەکی لەو یانەیە پێ نادرێت
تایمز
- ناوەندی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی رێژەی بەرچاوی ئالودەبوون بە قومارکردنی ئۆنلاین لەنێو گەنجانی وڵاتەکەدا
- لە قەرەباڵغترین کاتەکانی ساڵدا کرێکارانی شەمەندەفەر لە بەریتانیا ماندەگرن و کێشە بۆ ملیۆنان کەس دروستدەبێت لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا
- بەریتانیا هێلیکۆپتەری پاشای دەریا و 10 هەزار گولـلە هاوەن بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- ژمارەی داواکارانی مافی پەنابەری لە سەرانسەری ئەوروپا لە زیادبووندایە، تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2021 بە رێژەی 58% زیادیکردووە
- روسیا هەرەشەی گرتنەوەی غازی سروشتی بۆ ئەوروپا دەکات لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، کە وەک دوا رێگەی ناردنی غاز لەرێگەی ئۆکرایناوە هەژماردەکرێت
- بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، قەدەغەی هاتوچۆ لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی