زووم..
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشى سلێمانی رایگەیاند، لە سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە 19 ئەندامى داعشیان دەستگیر کردووە.
ئاسایش لەوبارەیەوە لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت، زانیاری دروستیان لەسەر چەند گروپ و تاقمێکی داعش لە سنووری سلێمانى و هەڵەبجە دەستکەوتووە، کە لە خۆڕێکخستن و دانانی پلاندا بوون بۆ تیرۆرکردنی چەند فەرماندە و ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئەمنییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە چوار هەڵمەتدا، لە پارێزگاکانی (هەڵەبجە ، سلێمانی ، گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی ، گەرمیان ، چەمچەماڵ) 19 کەس دەستگیرکراون، دانیان بەوەدا ناوە پلانیان هەبووە ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئەمنی و ئیداری تیرۆر بکەن.
هەروەها دەڵێت، تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لە وڵاتی بەریتانیا بە ناوی بیلال مەحمود ناسراو بە یاخی، ئەو گروپەی ئاراستەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی بیری داعش.