128
زووم..
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە رێژەیەک لە کورسیی زانکۆکان بۆ خوێندکارانی یەکتری دابین بکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زووم، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوایکردووە رێژەی سەدا پێنجی کورسییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی عێراقی و سەدا پێنجی کورسییەکانی زانکۆکانی عێراق بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێن.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان زانیارییەکەی بۆ زووم پشتڕاتکردەوە و گوتی، نوسراویان بۆ هاتووە و ئەوانیش رەزامەند بووین لەسەری.
گوتیشی، هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت لە نێوان هەردوولا و وردەکاری و کاتی جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان دەستنیشان دەکرێن