143
زووم..
گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، بەکارهێنانى کیسى نایلۆن لە نانەواخانە و سەمونخانە و چێشتخانەکان قەدەغە کرا.
سەرکار سورچى، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە زوومى گوت، بەگوێرەى بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەکرا.
گوتیشى، بڕیارەکە بەو جۆرەیە لەمەودوا لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت، ئەوەش لەبەرئەوەی لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.
دەشڵێت، لەبەر ئەو هۆکارانە لە ئێستادا، کیسەی کاغەز وەک جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنرێت لە جیهاندا.