زووم..
بەهۆی داڕمانی زەوی لە ئەسیوپیا 157 کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەى قوربانییانى بارینى بەخوڕ و داڕمانى خاک لە ئەسیوپیا، گەیشتە ١٥٧ کەس، سەدانی دیکەش کەوتوونەتە ژێر گڵ و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسانى ناوچەى گوفا لە باشووری ئەسیوپیا دەڵێن، لەنێو قوربانییەکان و بێ سەروشوێنان، ژن و منداڵ هەیە و لە دوێنێوە دەیان کارمەندی فریاگوزاریی سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن بۆ بەهاناوەچوو قوربانییەکانی ئەو کارەساتە.
لە سەرەتای رووداوەکەوە تاکو ئەمڕۆ ژمارەى قوربانییەکان روو لە زیادبوون دەکات، هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 10 تەمی دیکەیان لەژێر ئەو گڵەى داڕماوە، دۆزراونەتەوە.
وێنەکان دەریدەخەن دانیشتووانى ناوچەکە بە ئامێری سەرەتایی و بە دەست سەرقاڵی گەڕانن، بۆ دۆزینەوەى بێسەروشوێنان.