184
زووم..
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینی خوێندکارانی بۆ ساڵی 2024 – 2025 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ئەو خوێندکارانەی پێش ساڵی 2024 – 2025 لە زانکۆکان وەرگیراون، پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینیان لە 15ـی تەمووزەوە دەستپێدەکات و لە 31ـی ئاب کۆتایی پێدێت.
بەگوێرەی رێنماییەکە، مەرجە فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزاندن تا رۆژی 16ـی ئەیلول دەربکرێت، هەروەها بەهەر هۆکارێک، دوای تێپەڕپوونی دوو هەفتە بەسەر دەستپێکردنی خوێندن، مامەڵەی گواستنەوە یان دابەزین تەواو نەکرابێت، خوێندنی ئەو خوێندکارە بۆ ساڵی 2024 – 2025 دوادەخرێت.