زووم..
سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ چارسەرکردنى پرسى هەناردەکردنەوەی نەوت، لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە نەوت کۆبوونەتەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ شاندى دانوستانکارى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانى وەبەرهێنانى نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچووە، ئەندامانی شاندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران و کەمال محەمەد، وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شەراکەتى هاوبەش و ستراتیجى لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ کراوە لەسەر پرسى هەناردەکردنەوەی نەوت لە چوارچێوەى دەستووردا.
ئومێد سەباح دەشڵێت، چارەسەرى پرسى نەوت و گاز و دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوت و جدیەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پرسە خرایەڕوو.