زووم..
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی دەڵێت، چەند لایەنێکی حکومی لیژنەیان پێکهێناوە لەسەر پرۆژەکەی شاخی گۆیژە، داواکاری گشتیی سلێمانیش داوای زانیاریی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.
سان سەرەڤان، ئەندامی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی بە زوومی گوت، ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بڕینی شاخی گۆیژە، سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی و فەرمانگەی داواکاری گشتیی سلێمانییان کردووە، دەرکەوت داواکاری ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو زەوییانەی لە شاخی گوێژە کاری تێدا دەکرێت.
ئەندامەکەی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی راشیگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لای چەند لایەنێکی حکومی پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە و داواکراوە داواکاری گشتیی سلێمانی ئەندامی خۆیان بۆ ناو لیژنەکە دیاری بکەن.