زووم..
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 چارەسەر کرا.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 زیاتر لە نۆ هەزار کەسن و مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە، بەڵام تائێستا نەخراوەتە سەر بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم.
روونشیکردەوە، بە پێی یاسای چاکسازی و راپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی، نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتییەکە مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی 70 تائێستا هیچ داتا و زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتییەکە نییە و لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە.
دەشڵێت، پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70 کار بکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتەکە.
دەشڵێت، بۆیە هاوشێوەی مانگەکانی دیکە، وەزیری دارایی بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج و شەشی ئەو خانەنشینانە بەشێوەی سلفە تاوەکو کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.