96
زووم…
نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئەو ئامارانەی لە بارەی شێرپەنجەوە بڵاودەکرێنەوە راست نین و سەرجەمیان رەتدەکەنەوە.
نەخۆشخانەی هیوا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە لە بارەی بڵاوکردنەوەی چەند هەواڵێک بە ناوی پزیشکێکەوە لە چەند سایت و پەیجێکدا سەبارەت بە داتا و ئاماری شێرپەنجە و دەڵێت: ئەو ئامارانە سەرجەمیان هەڵەن و رەتیان دەکەینەوە، هیچ پەیوەندیان بە نەخۆشخانەی هیواوە نییە و بنەمای زانستیان نییە.
بە گوێرەی روونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی هیوا، ئەو پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشخانەکەوە نییە و ئامارەکانی شێرپەنجەش راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی هیواوە دەبێت.