75
زووم..
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیار دینار بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە زیانلێکەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.
تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی داواکانی موڵکداری لە هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند: بڕێک پارە بەسەر زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعسدا دابەشدەکرێت، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داواکارییان پێشکەش بە دەستەکەیان کردووە.
گوتیشی، ئەو داواکارییانەی پێشکەشکراون لە لیژنەی دادوەریی دەستەکەیان بینراون و پلەی کۆتاییان وەرگرتووە، پاشان بڕیاری دابەشکردنی پارەکە دراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تارا ئەنوەر قەرەداغی، لە پرۆسەی ئەمجارەدا 289 کەس سوودمەند دەبن و بڕی پارەکەش زیاتر لە دوو ملیار دینارە.