زووم..
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن راگەیاند و گوتی، پشتگیری لە کامالا هاریس دەکات بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە.
بایدن لە نامەیەکدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووتەوە، دەڵێت، لەپێناو پارتەکەی و وڵاتەکەیدا لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکێشتەوە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گوتارێک پێشکەش بە گەلی وڵاتەکەی دەکات.
بایدن دەشڵێت، شانازی دەکات وەک سەرۆک خزمەتی گەلی ئەمریکای کردووە و لەئێستاشدا تەنها دەیەوێت چاوی لە راییکردنی کارەکانی بێت وەک سەرۆک.
لە پۆستێکی جیادا و لە دوای بڵاوکردنەوەی نامەکەی، هەر لە ئێکس نووسی، بەتەواوەتی پشتگیریی لە کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات، بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان و رکابەری ترەمپ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.