39
زووم..
شوان محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی عێراق بە زوومی بەغدادی راگەیاند، بۆ قەرەبوکردنەوەی خەڵکی کوردستان کە بەهۆی رژێمی بەعسەوە زیانیان بەرکەوتوە، دەیانەوێت بودجەی قەرەبووکردنەوەکە بخرێتە سەر بودجەی سیادی تا کێشەی دارایی بۆ دروست نەبێت.
دەشڵێت، لیژنەکەیان دەیەوێت بە بەشداری هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی گشتگیر لەبارەی پرۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی بەعس ئامادە بکات پێش ئەوەی پەسەند بکرێت.