133
زووم..
قایمقامی پێشووی پێنجوێن راگەیاند، جاری وا هەبووە شارەوانیی پێجوێن 400 هەزار دیناری بۆ خەرجکراوە و بە دوو وەجبە پارەکەی پێ دراوە.
ئەمڕۆ زانا رەحمان، قایمقامی پێشووی پێنجوێن لە میانی رادەستکردنەوەی پۆستەکە و دیاری کردنی هێمن ئیبراهیم لە شوێنەکەی، رایگەیاند، کەرتی گشتیی پێنجوێن سەدا 95ـی کەوتبوو، بەڵام بە هەوڵی هەموو لایەک توانرا کەرتی گشتی قەزاکە هەڵبستێتەوە.
گوتیشی، بەشێکی زۆری فەرمانگەکان بەهۆی بایکۆتەوە داخرابوون.