95
زووم..
لە بۆلیڤیا رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا روویدا و لە ئەنجامدا 22 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، رووداوەکە لەسەر رێگەی خێرای چیای ئەندێز لە بۆلیڤیای ئەمریکای باشوور روویداوە.
پۆلیس رایگەیاند، لەو 22 کەسەى گیانیان لەدەستداوە، ناسنامەی 14 کەسیان دیاریکراوە.
لە لێکۆڵینەوەکانى پۆلیسدا دەرکەوتووە، بارهەڵگرەکە بە ئاڕاستەی پێچەوانە رۆشتووە و هەوڵیداوە ئۆتۆمبێلەکانی پێشخۆی تێبپەڕێنێت، بەڵام ئەم کارەساتەى خولقاندووە.