زووم..
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوو هاوپەیمانێتی و 13 حزب و 124 کاندیدی سەربەخۆ، واتە 139 لیست، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە بڕیارە 20ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن بە زوومى راگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تیروپشک بۆ ژمارەی لیستەکان دووبارە دەکرێتەوە.
گوتیشی، لەو 139 کاندیدە سەربەخۆیە، 49ـیان کاندیدی تورکمان و مەسیحییەکانن و کێبرکێ لەسەر پێنج کورسی کۆتای پێکهاتەکان دەکەن.
گوتەبێژەکەی کۆمسیۆن روونشیکردەوە، لە بازنەی هەولێر 14 کاندیدی سەربەخۆی تورکمان و حەوتی مەسیحی خۆیان تۆمارکردووە، لە سلێمانیش شەش کاندیدی سەربەخۆی تورکمان و چوار مەسیحی هەن، لە بازنەی دهۆکیش هەشت کاندیدی سەربەخۆی مەسیحی تۆمارکراون.
جەختیکردەوە، لیژنەیەکی تایبەتمەندی کۆمسیۆن لە هەرێمى کوردستان دەستیان کردووە بە شیکردنەوە و وردبینى بۆ زانیاریی لیست و کاندیدە سەربەخۆکان دەکەن و دەیاننێرن بۆ وەزارەتى ناوخۆی عێراق و بەڵگەی تاوانەکان و دەستەى دەستپاکیی فیدراڵی، دواتر بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمى کوردستان و دەستپاکیی هەرێم، بە مەبەستی شایاندنى کاندیدەکان.