زووم..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئاماری دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە چاکسازییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆی 34 خوێندکار، تەنها پێنجیان لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکاندا دەرچوون.
بەگوێرەى راگەیاندنى گشتیى چاکسازییەکە، لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی، سێ خوێندکار لە کۆی 14 خوێندکار لە بەشی وێژەیی دەرچوون.
هەروەها لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو خوێندکاری وێژەیی لە کۆی 18 خوێندکار لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی دەرچوون.
لە دهۆکیش تەنها دوو خوێندکاری وێژەیی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکان کردووە و هیچیان دەرنەچوون.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان، هیچ خوێندکارێکی پۆلی دوانزەى ئامادەییان نەبووە.
ئامارەکەى چاکسازی دەریدەخات، لە کۆی 34 خوێندکاری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کردووە، تەنها پێنجیان لە خولی یەکەمدا دەرچوون و 29ـیان کەوتوونەتە خولی دووەم.