زووم…
سەرچاوەیەک لە بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی رەتیکردەوە مووچەى هیچ خانەنشینێکى هێزەکانى 70 راگیرابێت و دەڵێت: تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین مووچەی مانگی شەشیان وەرگرتووە.
لە چەند دەزگایەکی میدیایی بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە نوسراوێکی فەرمی بانکی مەڵکەندی ئاگادارکردووەتەوە کە مووچەی مانگی شەشی خانەنشینانی هێزەکانی 70 رابگرن، بەڵام ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هیچ نووسراوێکى فەرمیمان بۆ نەهاتووە بۆ راگرتنى مووچەى خانەنشینان و ئەو دەنگۆیانە راست نین.
سەرچاوەکە بە زوومى گوت، زیاتر لە پێنج هەزار خانشینى هێزەکانى 70 مووچەى مانگى پێنج و دوو هەزار و دوو سەد کەسیش مووچەى مانگى شەشیان وەرگرتووە.
گوتیشى، لە وەزارەتى پێشمەرگەوە پێیان گوتراوە، ئەو خانەشینانەى مووچەى ماگى شەشیان وەرنەگرتووە لەگەڵ مووچەى مانگى حەوت وەریدەگرن.
لە رۆژی 16-07-2024 بەغداد بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد بۆ دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، هەرچەندە هەندێکیان دوو مووچەیان پێکەوە وەرگرت، بەڵام بەشێک لە خانەنشینان تەنها مووچەی مانگی پێنجیان وەرگرت.