زووم..
قوتابیانی بەشی زانستی بەرزترین نمرەیان بەدەستهێناوە، زۆرترین ژمارەیان لە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمدا هەیە، هەروەها قوتابخانەکانی ناوەندی پارێزگای سلێمانی لە پێشەوەن، زۆرینەی قوتابخانە سەرکەوتووکانیش حکومین.
بەگشتی ناوی 43 قوتابی لە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمدا هاتوون، 23 قوتابی لە رەگەزی نێرن، 20 قوتابیش لە رەگەزی مێ.
لە کۆی ئەو 43 قوتابییە، 28 یان لە بەشی زانستین، تەنها سێ قوتابی وێژەیی تێدایە، لەگەڵ 12 قوتابی لە بەشە پیشەییەکان.
31 قوتابی لە کۆی ئەو 43 یە، لە قوتابخانە حکومییەکان خوێندوویانە، کە دەکاتە 72% ، هەروەها 12 قوتابی لە قوتابخانە ناحکومەییەکان بوون، کە دەکاتە 28%.
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە.
29 قوتابیی پارێزگاکە لەنێو ریزبەندیی یەکەم و دووەم و سێیەمەکاندان، 67.4% پێکدەهێنن، لەم ژمارەیە 23 قوتابییان لە پەروەردەکانی ناوەندی پارێزگای سلێمانین، ئەوانی دیکە لە دەرەوەی شاری سلێمانی، لە راپەڕین سێ قوتابی، کەلار دوو قوتابی، قوتابییەکیش لە شارۆچکەی چەمچەماڵ.
پارێزگای هەولێریش 30%ـی قوتابیانی ئاستی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرکەوتووە و بەهەمانشێوە زۆرینەی لە ناوەندی پارێزگادایە.
هەروەها لە پارێزگای دهۆکیش سێ قوتابی و هەڵەبجە دوو قوتابی، ناویان لە ریزبەندییەکەدا هەیە.