121
زووم..
لە هەولێر پێدانی مۆڵەتی مانەوە بە ئەندامانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نوێ ناکرێتەوە و پێیان گوتراوە ئەو رێکارە راگیراوە.
سەرچاوەیەک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر بە زوومی گوت، ماوەی زیاتر لە مانگێکە ئەندام و لایەنگرانیان بۆ نوێکردنەوەی مافی مانەوەیان لەهەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر دەکەن، بەڵام بۆیان نوێ ناکرێتەوە، پێیان گوتراوە نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان راگیراوە.
گوتیشی، بۆ ئەو بابەتە پەیوەندییان بە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێرەوە کردوە و سەرجەمیان هەمان قسە دەکەن و تەنها ئەوەندە دەلێن، ئەو رێکارانە راگیراون.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بابەتە پەیوەندیی بە رێککەوتنە ئەمنییەکەی حکومەتی عێراق و ئێران و هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لەبارەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.