زووم…
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەیان کرد و ترەمپ بەڵێنی پێداوە کۆتایی بە جەنگی ئۆکراین و روسیا بهێنێت.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس نووسیویەتی: ئەگەر ببمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، ئاشتی بۆ جیهان دەگێڕینمەوە و کۆتایی بە جەنگی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ دەهێنم کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکشەوە، زێلینسکی پۆستێکی لە پلاتفۆڕمی ئێکس کردووە و نووسیویەتی، لەگەڵ ترەمپ قسەیان کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە هاوکاریی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بۆ پاراستنی ئازادی و سەربەخۆیی گەلی ئۆکراین بەردەوام بێت.
دەشڵێت، لە داهاتوودا لەگەڵ ترەمپ یەکتر دەبینن و تاوتوێی هەنگاوەکانی دابینکردنی ئاشتییەکی بەردەوام دەکەن.