زووم..
رۆژنامەی دەستوور رایگەیاند، پێش کۆتایی ساڵی 2024 ، حکومەتی عێراق چەند گۆڕانکارییەکی وەزاری ئەنجام دەدات، ئەویش لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئەدا و کاری وەزیرەکان.
رۆژنامەکە لە زاری راوێژکارێکی حکومەتی عێراق، کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، بڵاویکردەوە، رەنگە پێش کۆتایی ئەمساڵ گۆڕانکارییە وەزارییەکەی حکومەتی عێراق ئەنجام بدرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئەدای وەزیرەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی بودجە پەسەندکراوە و بەرنامەی سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت بەردەوامە.
دەشڵێت، بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری، لێکتێگەیشتنی پێشوەختە لەبارەی دۆسیە جیاوازەکانی دەوڵەت لەنێوان سەرۆکوەزیران و سەرکردەی کوتلە سیاسییەکاندا هەیە.
هاوکات محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کردووە لیژنەی هەڵسەنگاندن لەنێو حکومەتی عێراقدا هەیە و کاریان هەڵسەنگاندنی کاری وەزارەتەکان و پابەندبوونیانە بە بەرنامەی حکومەت.