55
زووم..
ئاگرەکە زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە و ئۆتۆمبێلێکیش سوتا
زوومى سلێمانى گواستیەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکى دارتاشى لە ناوچەى یەکى پیشەسازى کەوتەوە و بەهۆى ئاگرەکەوە زیانێکى زۆرى مادى لە کارگەکە کەوتەوە.
شایەتحاڵەکان، لە شوێنى رووداوەکە بە زوومیان گوت، ئاگرەکە بە هۆى شۆرتى کارەباوە بووە، کارگەکە بڕێکى زۆر تەختە و دارى تێدابووە و بە تەواوى سوتاون لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا.
هاوکات، تیمەکانى ئاگرکوژێنەوەى سلێمانى گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و پاش دوو کاتژمێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.