رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
ئابووریی جیهان کەوتۆتە بەرداشی نێوان دوو جەنگەوە
ئابووری جیهان چەندین مانگە کەوتۆتە نێوان بەرداشیی هەردوو جەنگی نێوان روسیا-ئۆکراینیا و ئیسرائیل-حەماسەوە، ئەوەش دوای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەیەک جیهانی ماندوو کردووە، گەیاندووییەتە بەردەم گەورەترین دەروازەى داخران.
جەنگی روسیا-ئۆکراین بووەتە گەورەترین کێشە لەبەردەم گەیشتنى ناردنى خۆراک و دانەوێڵەو ئاڵوگۆری بارزگانى کیشوەرەکانى ئاسیا و رۆژئاوا.
قودسی عەرەبی
رابەڕی حوسییەکان: دەمانەوێت هێرشەکانمان لە زەریای هندیی و دەریای ناوەڕاست فراوانبکەین
رابەری ئەنساڕوڵای یەمەنی، عەبدولمەلیک حوسی، لە گوتارێکیدا کە کەناڵی موسەییەرەى سەر بە بزوتنەوەکەیان بڵاویکردەوە، دەڵێت ئۆپراسیۆنەکانیان لە زەریای هندیی و دەریای سپیی ناوەڕاست زۆر کاراو بەهێز و کاریگەرە.
دەشڵێت، لە زەریای هندیی و دەریای سپیی ناوەڕاست چالاکیی و ئۆپراسیۆنەکانمان چڕتر و کاریگەرتر دەکەین، ئەوەش وایکردووە ئیسرائیل لەڕووی ئابوورییەوە مایەپووچبوونى خۆی لە بەندەرەى ئوم رەشڕاش، یاخود بەندەری ئیلات رابگەیەنێت.
عەرەب
حاجییەکان لەنێوان مەککە و مەدینەدا لە چاوڕوانیی تاکسیی فڕیودان
کۆمپانیای لیلیوم ی ئەڵمانى رایدەگەیەنێت، لەسەر داخوازىیەکى مێژوویی لەلایەن سعودییەوە، دەیانەوێت پەرە بە 100 ئۆتۆمبێلی فڕیوى جۆری لیلیوم جێت بدەن، بۆ گواستنەوەى حاجییان.
وەک سەرەتاش واژۆی کڕینى لەسەر کڕینی 50 لەو ئۆتۆمبێلە فڕیوانە کراوە و 50ـی دیکەش لە رێوڕەسمێکدا دەکرێت کە کۆمپانیا ئەڵمانییەکە لە گاوتینگ لە نزیک شاری میونیخ سازیدەکات.
جەریدە
روسیا هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى موشەکى ئەتۆمى لە نێوان وڵاتانی پۆڵەندا و لیتوانیا دەکات
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پلانەکەى ئەمریکا سەبارەت جێگیرکردن و بڵاوکردنەی موشەکى دوورهاوێژ لە ئەڵمانیا، روسیا هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى مووشەکى ئەتۆمیی دەکات لە ناوچەی کالینگراد، کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانى نێوان پۆڵەندا و لیتوانیاوە.
هۆشداریش دەداتە ناتۆ کە مامەڵەی زیاتریان لەگەڵ دەکات لە ناوچەکانى دەریای رەش.
رۆژنامە تورکییەکان
تورکیا
پەنابەرە سورییەکانى تورکیا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان
بەشێوەیەکی گشتی رۆژانە 500 پەنابەرى سوری لە تورکیا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، ئەم پەنابەرانە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەى کە لە ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دایە.
گەڕانەوەیان دواى ئەوە دێت گفتوگۆی ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەئارادایە.
بەگوێرەى ئامارەکان لە ماوەى دوو مانگدا 100 هەزار پەنابەرى سوری تورکیایان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
ئەکشام
دەرچووی زانکۆکان لە تورکیا بە ئاسانیی کاریان دەستناکەوێت
بەگوێرەى راپۆرتێکی دەزگای ئامارى تورکیا، خوێندکارانی زانکۆ لەپاش 14 مانگ لە تەواوکردنى خوێندنی زانکۆ، دەرفەتی کاریان دەستدەکەوێت.
بەگوێرەى راپۆرتەکە زۆربەى ئەوانەى دەرفەتی کاریان دەستدەکەوێت بەشی ئەندازیاریی فڕۆکەوانیان تەواوکردووە وەک کاپتنى فڕۆکە لە بواری فڕۆکەوانیدا کاریان دەستدەکەوێت.
قەرار
دارستانەکانى تورکیا لەبەردەم لەناوچووندان
لە دارستانەکانى چوار پارێزگای تورکیا 500 هەزار مەتر چوارگۆشە دار بڕاوەتەوە و کراوەتە یەکەى نیشتەجێبوون.
بەکۆی گشتی لە هەشت پارێزگای تورکیا دوو میلۆن و 800 هەزار مەتر چوارگۆشە دارستان لەناوچوون.
دارستانەکان سەروەتی ئەم وڵاتەن پێویستە دەرستەبەجێ یاسایەک بۆ پاراستنیان دەربچێت.
یەنی بیرلیک
یەک ملیۆن مامۆستا لە تورکیا چاوەڕێی دامەزراندنن
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتی جەهەپە رایگەیاند، لە تورکیا و باکوورى کوردستان یەک ملیۆن مامۆستا چاوەڕێ دەکەن دابمەزرێن.
ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاند، بەشێکی زۆرى ئەمانە بەشێوەى گرێبەست کاریان کردووە و ساڵانێکە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن، پێویستە بەزووترین کات ئاوڕ لە ئایندەى مامۆستایان بدرێـتەوە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
بەرپرسە باڵاکانی دیموکراتەکان کارلەسەر دانانی جێگرەوەیەک بۆ بایدن دەکەن و گومان و بۆچونی جیاوازیشیان هەیە پێیان بکرێت
رۆژی پێنجشەممە ئەو پەستانانە لەسەر جۆ بایدن چڕبوونەوە، کە سەرکردەکانی ناو پارتی دیموکراتەکان بۆ بایدنیان دروستکردووە و دەیانەوێت جێگرەوەیەکی بۆ دابنێن، هەر لە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووەوە تا سەرکردەکانی ناو کاپیتەڵ هیڵ، بۆ ئەو بەخشەرە بەهێز و ستراتیژییانەی کە پشتگیریی دارایی حزبەکە دەکەن هەموویان هەوڵەکانیان یەکخستووە، چونکە دڵنیابوون لەوەی پاڵێوراوەکەیان چوەتە ساڵەوە و بە حوکمی تەمەن توانای ململانەکردنی لەدەستداوە.
گەڵف نیوز
ئەگەری هەیە کەنەدا مافی مانەوەی خوێندکارانی بێگانە نەهێڵێت
ئەم کارەی کەنەدا بەشێکە لەو پلانەی دەیەوێت شەپۆلی پەنابەران و گەشەی بەردەوامی دانیشتوانەکەی کەمبکاتەوە.
سەرەتای ئەمساڵ کەنەدا پێداچوونەوەیەکی بە ژمارەی ئەو ڤیزانەدا کرد، کە بۆ چوونی خوێندکارانی بێگانە بۆ خوێندن لەو وڵاتە دەریاندەکات. نیازی وایە ژمارەی ئەو ڤیزانە کەمبکاتەوە بۆ کەمتر لە 300 هەزار ڤیزە. لەکاتێکدا ساڵی رابردوو 437 هەزار ڤیزەی داوە بە خوێندکاران.
ئەم پێداچونەوەیە بە ئەو ڤیزانەدا دەکرێت، کە مافی مانەوەی درێژخایەن دەدەن بە خوێندکاران.
مۆرنینگ ستار
خۆپیشاندەران دەوری پەرلەمانیان گرتووە و پەیامێکی سادەیان بۆ حکومەت هەیە، دەڵێن: خۆتان لە جینۆسایدکردنی غەزەوە مەگلێنن
هەزاران کەس لە ئەو چالاکوانانەی پشتگیری لە فەلەستین دەکەن دوێنێ بازنەیەکی مرۆییان بەدەوری پەرلەمانی بەریتانیادا دروستکرد، داوایەکی سادەیان لە حکومەت هەبوو، دەیانگووت سوپای ئیسرائیل غەزەیان جینۆسایدکردووە. ئێوە هێندە یارمەتییان مەدەن. خۆپیشاندەران داوای ئەوەیان لە حکومەتەکەی کێیە ستامەر هەبوو هێندە چەک نەنێرێت بۆ ئیسرائیل. بەڵکو ئەو هێزەی کە هەیەتی بەکاریبهێنێت بۆ هێنانەئارای ئاگربەستێک لەنێوانی هەردوولایاندا.
دەیلی تەلەگراف
رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە بایدن دەست لە کاندیدبوونی خۆی بکێشێتەوە و ئۆباماش لەمڕووەوە نیگەرانیی دەربڕیوە
رەنگە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە جۆ بایدن خۆی لە پێشبڕکێی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بکێشێتەوە، دوای ئەوەی کە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوو بەڕوونی گوتی خەمی ئەوەی هەیە، کە بەهۆی تەمەنەوە بایدن توانای ئەوەی نەماوە درێژە بە کاندیدبوونی خۆی بدات و پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە وەربگرێت. سەرۆکی ئێستای ئەمریکا تەمەنی 81 ساڵە بەشێوەیەکی چاوەڕوواننەکراو زیاد لە هەرکاتێکی دیکە کەوتۆتە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی واز لە کاندیدبوونی خۆی بهێنێت.