زووم..
ماڵپەری سپیدتێست بۆ پێوانەکردنی خێرایی ئینتەرنێت لە جیهاندا، زانیاری سەبارەت بە دۆخی ئینتەرنێت لە ئێران خستەڕوو و دەڵێت، خێرایی ئینتەرنێت لە عێراق دوو هێندەی ئێرانە.
بەگوێرەی راپۆڕتی نوێی سپیدتێست دەریدەخات کە خێرایی مۆبایل و ئینتەرنێتی جێگیر لە ئێران کەمی کردووە. تێکڕای خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایل لە ئێران گەیشتووەتە 36 مێگابایت لە چرکەیەکدا و تێکڕای خێرایی ئینتەرنێتی جێگیر گەیشتووەتە 14 مێگابایت لە چرکەیەکدا.
ئێران لە ئینتەرنێتی مۆبایل لە جیهان لە پلەی 65 و لە ئینتەرنێتی جێگیر لە پلەی 144دایە، هەروەها راپۆڕتەکە دەریدەخات خێرایی ئینتەرنێت لە عێراق دوو هێندەی خێرای ئینتەرنێتە لە ئێران.
لە ریزبەندی جیهانیدا قەتەر لە پێشەنگی ریزبەندی ئینتەرنێتی مۆبایلدایە بە تێکڕای خێرایی 334 مێگابایت لە چرکەیەکدا، سەنگاپور لە پێشەنگی ئینتەرنێتی جێگیردایە بە تێکڕای خێرایی 285 مێگابایت لە چرکەیەکدا.
بەگشتی خاوی ئینتەرنێت لە ئێران بەهۆی سیاسەتەکانییەوە بەردەوام هەوڵی خاوکردنەوە یان داخستنی ئینتەرنێتی داوه.