زووم..
گوتەبێژی کەجەکە رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی پارتی دەیخاتە پاڵ بزوتنەوەکەمان دوورن لە راستییەوە، هیچ بنەمایەکیان نییە و بە تەواوی رەتیان دەکەینەوە.
زاگرۆس هیوا، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە زوومی راگەیاند، ئەو تۆمەتانەی پارتی دەیانخاتە پاڵ بزوتنەوەکەیان لەچوارچێوەی شەڕێکی دەروونی دژی گەلی باشوور بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە پارتی رەوایی بە داگیرکاری تورکیا دەدات و پەردەپۆشی دەکات.
گوتیشی: هەرکردەوەیەکی تیرۆریستی لە هەر شوێنێکی باشووری کوردستان لە دژی هەڤاڵانمان ئەنجام بدرێت پارتی بە بەرپرسیار دەزانین.
گوتەبێژی کەجەکە ئەوەشی خستەڕوو ئێستا بە چاوساغی پارتی لە بادینان و بە تایبەت بەراواری باڵا شاڵاوێکی ئەنفال لە سەردەستی سەدامی سەردەم (ئەردۆغان) بەڕێوەدەچێت.
رۆژی 15ـی تەمموز ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کەلار تەقییەوە و دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا پارتی کرێکارانی کوردستانی بە ئەنجامدەری تەقینەوەکە تۆمەتبارکرد.