زووم..
ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکرات لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، یاسای لێبوردنی گشتی پەسەندکرد.
یاسر سلێمان جێگیری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، رایگەیاند، لێبوردنە گشتییەکە تایبەتە بەو سوریانەی تاوانی تیرۆریان بەرامبەر ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداوە.
بەگوێرەی مادەکانی یاساکە، زیندانی هەتاهەتایی دەگۆڕدرێت بۆ زیندانی کاتی، ئەگەر زیندانییەکەش نەخۆشبێت و چارەسەری نەبێت ئەوا لێبوردنی گشتی دەیگرێتەوە.
ئەوانەی بەشدارییان لە شەڕ دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، یاخود لە تەقینەوە یان تاوانێک تێوەگلاون کە گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە، لێبوردنەکە نایانگرێتەوە.
ئەو سزادراوانەشی لە دادگا هەڵاتون، ئەگەر لە ماوەی ٦٠ رۆژی داهاتوو خۆیان رادەست بکەن لێبوردنی گشتی دەیانگرێتە.