زووم..
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتکار بەشداری عاشورایان کردووە.
قاسم یەساری، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لە یەکی موحەڕەمەوە تا رۆژی 10ـی موحەڕەم کە عاشورایە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی لە کەربەلا بەشدارییان لەو مەراسیمەدا کردووە زیاتر بووە لە شەش ملیۆن زیارەتکار.
دەشڵێت، بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانڕشتبوو بۆ خزمەتکردن و پاراستنی زیارەتکاران، لەماوەی مەراسیمەکەدا هیچ کێشە و پێشیێلکارییەک رووینەداوە و مەراسیمەکان بەئاسایی بەڕێوەچوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای کۆتاییهاتنی مەراسیمی 10ـی موحەرەم، فەرمانگە خزمەتگوزاریی و پزیشکی و ئەمنییەکان رایانگەیاند، سەرکەوتوو بوون لەو پلانەی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی زیارەتکاران و بەشدارانی عاشورا گرتبویانەبەر.