خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە شارەکانى جوانڕۆ و کامیارانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەستیپێکردەوە، ئامارى کوژرانیش لە سەرانسەرى وڵات بەرزووەوە بۆ نزیکەى 420 کەس.
ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (هەرانا) راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئاماری کوژراو و دەستگیرکراوەکان لەو وڵاتەدا بڵاوکردەوە، تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، لانیکەم 419 خۆپیشاندەر کورژراون، کە 60 کەسیان منداڵان.
لانیکەم 419 خۆپیشاندەر کورژراون، کە 60 کەسیان منداڵان
ئاژانسەکە باسی ئەوەشی کردووە، 54 کەس لە هێزە ئەمنیەکانی سەر بە ئێران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراون.
هەرانا ئاماری دەستگیرکراوەکانیشی لەبڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا 17 هەزار و 451 کەس لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکراون، کە ناسنامەی سێ هەزار و 24 کەس ئاشکرا بووە.
دەشڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا، نزیکەی 40 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون و مەترسی لەسێدارەدان لەسەر دەیان کەسی دیکە هەیە.
خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە 16ی ئەیلولی ئەمساڵەدا لە 70 رۆژ نزیک دەبێتەوە. خۆپیشاندانەکان بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، توندوتیژی زۆری لێکەوتووەتەوە و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، هیچ رۆژێک نەبووە خۆپیشاندەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە نەکوژرێن.
Crisis in Javanrud in Iran’s Kermanshah province. An ambulance carrying injured people to a hospital. People rushing to the hospital to donate blood. Help #Javanrud. #MahsaAmini #مهسا_امینی #جوانرود #IranRevolution pic.twitter.com/sMjDhhiH1X
— Omid Memarian (@Omid_M) November 21, 2022
بەگوێرەى تۆمارە ڤیدیۆییەکان ئەمڕۆش لە جوانڕۆ و کامیاران خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە، لە جوانڕۆ گرژى دروستبووەتەوە، دوێنێ لەو شارە توندوتیژییەکان گەیشتنە لوتکە و ڤیدیۆى کورانى هاوڵاتى لەسەر شەقامەکان بڵاوکرانەوە