248
زووم..
ئومێد رەسوڵ، رێکخەری پرۆگرام لە رێکخراوی ئای ئۆ ئێڵی نێوخۆیی رایگەیاند، رێژەی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ئەو ژنانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن زۆر بووە و لەسەدا 40ـی تێپەڕاندووە، واتا لە هەر 100 کچێک کە لە کەرتی تایبەت کاردەکات، 40ـیان رووبەرووی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە.
رێکخراوەکە خولێکی راهێنانی دوو رۆژەی بۆ پشکنەران و کارمەندانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی رێکخستووە لەپێناو ئاشناکردنی پشکنەران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی دەستدرێژی و گێچەڵ بەرامبەر ژنان.