زووم..
ئەمڕۆ ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت کە بۆ پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورددستان دیاریکردبوو.
کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق دوای درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستانی بۆ سێ رۆژ، ئەمڕۆ وادەکە کۆتایی دێت و ئەو پارتانەی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن نەکردوە دەتوانن تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ لیستەکان رادەستی کۆمسیۆن بکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیستی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن بکات، هاوکات لەچەند رۆژی رابردووشدا هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکوک – گەرمیانی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، وەک پارتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە.
بەگوێرەی دوا ئاماری ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، 34 پارتی سیاسی، شەش هاوپەیمانی و زیاتر لە 100 کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناوى خۆیان تۆمارکردووە.