177
زووم..
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەی بۆ لاس ڤێگاس توشی کۆرۆنا بووە.
کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، بایدن بەهۆی توشبوونی کۆرۆناوە چووەتەوە ماڵەکەی خۆی لە دیلاوێر، خۆی کەرەنتین دەکات و لەو ماوەیەدا لە ماڵەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکەکەی بایدن، سەرۆکە ئەمریکییەکە چەند نیشانەیەکی لاوازی کۆرۆنای هەیە و لەژێر چارەسەردایە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی رۆیتەرز دەڵێت، بایدن بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ناتوانێت لە لاس ڤێگاس گوتاری بانگەشەکەی پێشکەش بکات.