زووم..
سبەی سەرجەم فەرمانگەکانی سنە و کرماشان بەهۆی گەرماوە دادەخرێن و حکومەتیش داوا لە فەرمانگەکانی دەکات سیستمی فێنککەرەوە بکوژێننەوە.
ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری قایمقامیەتی پارێزگای سنەوە دەڵێت، بەهۆی بەزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ 40 و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە، پێنجشەممە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە دادەخرێن.
زانکۆ، بانک و دەستە کارگێڕییەکانی پارێزگاکە، جگە لە ناوەند و یەکەکانی تەندروستی و چارەسەری، کە پێویستیان بە بوونی فەرمانبەر هەیە، دادەخرێن و فەرمانبەرانیان لە ماڵەوە بە ئۆنلاین کارەکان رادەپەڕێنن.
هاوکات لە پارێزگای کرماشانیش هەمان رێکار دەگیرێتە بەر.
هەروەها حکومەتی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە فەرمانگەکان کارەبا کەمتر بەکاربهێنن، سیستەمی فێنککەرەوە بکوژێننەوە و ئەگەر بکرێت مۆلیدە بەکاربهێنن.