110
زووم..
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار 723 تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنەکانی دەرنەچوون و گەڕێنراونەتەوە.
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی دەروازەکە دەڵێت، زۆربەی کەرەستەکان گەڕێندراونەتەوە، بەشێکیشیان لەناوبراون چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمدا نەگونجاون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئیبراهیم خەلیل، زۆربەی کەرەستە رەتکراوەکان، برتیبوون لە خواردن و خواردنەوە، ڤێتنەری، کشتوکاڵی و بیناسازی.