زووم..
شێخە مەهرە، کچی محمد بن راشد ئالمەکتوم حاکمی دوبەی، لە هەنگاوێکی سەیر و چاوەڕواننەکراودا، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە سێ بەسێ هاوسەرەکەی تەڵاق دا، تەنها لەبەرئەوەی بە هاوڕێیەتی کەسانی دیکەوە سەرقاڵە.
شێخە مەهرە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی “هاوسەری ئازیز، لەبەر ئەوەی سەرقاڵی بەهاوڕێیەتی کەسانی دیکەوە، بەوهۆیەوە رایدەگەیەنم، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، ئاگات لە خۆت بێت، هاوسەری پێشووت”.
دوای ئەو بڕیارەشی، شێخە مەهرە تەواوی وێنەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە پەرەکەی لابردووە.
هەروەها بڕیاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بەمشێوەیە، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.
مەهرە لە نیسانی 2023دا هاوسەرگیری لەگەڵ شێخ مانیع کردووە، لە ئایاری 2024 بوونەتە خاوەنی منداڵێک، پێش شەش هەفتەش مەهرە وێنەیەکی لەگەڵ منداڵەکەی بڵاوکردبووە و نووسیبووی “ئێمە تەنها دوو کەسین”.