110
زووم..
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی تورکیایان لە رۆژئاوای ناوچەی زاپ خستووەتە خوارەوە.
هەرچەندە هەپەگە زۆرجار وێنە یاخود ڤیدیۆی چالاکییەکانی بەرامبەر سوپای تورکیا بڵاودەکاتەوە، بەڵام تائێستا وێنەی خستنەخوارەوەی ئەم هێلیکۆپتەرەی بڵاو نەکردووەتەوە، سوپای تورکیاش دانی پێدانەناوە.
زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارتى کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە پارێزگای دهۆک توندتر بووەتەوە، تورکیا دەڵێت، ئامانجیان ئەوەیە ناوچەیەکی ئەمنی بە قووڵایی 35 کیلۆمەتر لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن.