زووم..
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێیوایە سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە هەولێر و سلێمانی، هیچ ئارەزوویەکیان بۆ جیابوونەوە لە عیراق نەبووە.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ گۆڤاری ئەلمەجەلە، دووبارە کۆمەلێک باسی سیاسی وروژاندووە و دەڵێت، هۆکاری کێشە و ناکۆکییەکانى هەولێر و بەغداد بۆ جیاوازيی شیکردنەوەی مادە دەستوورییەکان دەگەڕێتەوە.
هەروەها سەبارەت بە پێگە و داهاتووی خۆی رایگەیاندووە، پێشتر چەند جارێک پێشنیازی وەرگرتنى پۆستی سەرۆکوەزیرانی بۆ کراوە، بەڵام هەموو جارێک رەتیکردووەتەوە، لەبەرئەوەی ئارەزووی کاری سیاسی نییە و دەیەوێت لە کاری یاسایی و دادگا و دادوەریی بەردەوامب بێت.
فایەق زێدان دەڵێت، لە ساڵی 2003ـەوە تاوەکو 2017، دادگا سەربەخۆییەکەى ناتەواو بووە و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەستوەردانیان کردووە، بەڵام لەو کاتەوەى خۆی پۆستەکەی وەرگرتووە، دادگاکان سەربەخۆن.