68
زووم..
بە تۆمەتی ئاشکراکردنى ناوی چەند ئەندامێکی میت لە لیبیا کە لە کاتى ئەرکەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە، دادوەری گشتیی داواى زیندانیکردنی ئومید ئۆزداغ لە سێ بۆ حەوت ساڵ دەکات.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئومید ئۆزداغ سەرۆکی زەفەر پارتی رایگەیاند: بەهۆی سیاسەتى ئەردۆغانەوە دیمۆگرافیای تورکیا گۆڕاوە، ئەگەر زیندانیش بکرێم و لە سیاسیەتیش دوور بخرێمەوە، بەردەوام دەبم لە بەرگرییکردنی وڵاتەکەم.
ئۆزداغ گوتیشی: نامانەوێت مناڵەکانمان لە تورکیایەکی داگیرکراو بە دەستی ئەردۆغان بژین، بەڵکو دەمانەوێت لەو تورکیایە بژین کە ئەتا تورک رادەستی کردووین ئەویش تورکیایەکی بەهێز و سەربەخۆیە.