58
زووم
رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت دەڵێت، لە ساڵی 2017 بۆ مانگی ئازاری 2023 داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بووە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوەکە، لە ساڵی 2017 تاوەکو چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 52 ملیار و 726 ملیۆن و 567 هەزار دۆلار بووە.
رێکخراوەکە دەڵێت، خەرجیی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان 10%ـی کۆی داهات بووە و زیاتر لە پێنج ملیار و 552 ملیۆن و 387 هەزار دۆلار بووە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵەکانی دیکە، زۆرترین داهاتی لەڕێی فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە، کە بڕەکەی زیاتر لە 12 ملیار و 422 ملیۆن دۆلار بووە.