221
زووم..
پارێزگارى شرناخ بە هۆکارى ئەمنیی تاکو 30ـی تەمموز قەدەغەى هاتوچۆی لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە رایگەیاند.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئامیدا خەبەر، لە مڕۆوە تاکوو 30ـی تەمموز هاتوچۆ لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە بە هۆکارى ئەمنیی و رێگریکردن لە زیان بەرکەوتنى گیان و سامانى خەڵکی ناوچەکە قەدەغە کراوە.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە قەدەغەکە هەریەک لە ناوچەکانى: باسان، بێشەباب، جزیرێ بۆتان، گیرگێ نامۆ دەگرێتەوە.
قەدەغەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژى رابردوو قەدەغەى هاتوچۆ لە چەند ناوچەیەکی مێردین راگەیەنرا.
چەند مانگێکە قەدەغەى هاتوچۆ لە چەند پارێزگایەکی باکوورى کوردستان رادەگەنرێت بەهۆی بەوەى سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنى سەربازی لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەنجامدەدات.