129
زووم..
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جدی نییە لە راگرتنی ئۆپراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
هەرێم کەمال ئاغا لە میانی بەشداری لە هەواڵنامەی زووم رایگەیاند، عێراق وەک پێویست نەهاتووەتە دەنگ بۆ رەتکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا و سەرۆکوەزیران کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە، کارتی بەدەستەوەیە بەکاریبهێنێت.
گوتیشی، ئەوەی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەیکات داگیرکارییەکی روونە چونکە چەندین بنکە و بارەگای لە هەرێم هەیە.