121
زووم..
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژى دەم پارتى دەڵێت، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى سوپای تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە و نابێت رێککەوتنى نێوان ئەنقەرە، دیمەشق، بەغداد و هەولێر لەسەر بنەمای شەڕ بێت.
گوتەبێژەکەى دەم پارتى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، سیاسەتى شەڕکردن و ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن لە هەرێمی کوردستان پێشتر تاقیکراوەتەوە، ئەزموونێکی بەئازاری هەبووە و بێئەنجام بووە.
گوتیشی، نابێت هیچ هێز و لایەنێکی کوردی ببێتە بەشێک لە سیاسەتی شەڕ، پێویستە ئەو پارت و لایەنانەى لە دژى سیاسەتی شەڕن بێنە سەرخەت، لە دژى شەڕ رێکبکەن و بۆ بەرژەوەندی و ئاشتیی گەلان تێبکۆشن.