زووم..
لە پارێزگای سوەیدا بایکۆتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی سوریا کرا و هێزە ئەمنیەکانیش بە تەقە وەڵامی بایکۆتی دەنگدەرانیان داوەتەوە.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی سوریا لە پارێزگای سوەیدا و ئاڵۆزیی تێکەوت و دەنگدەران لە سەنتەری پارێزگاکە و ناوچەکانی دەوروبەری بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە ناوەڕاستی شاری سوەیدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و جگە لە بایکۆتکردنی پرۆسەکە، داوای ئازادیی و روخانی دەسەڵاتی سوریایان کردووە.
لە دەوروبەری سوەیداش دەنگدەران هێرشیانکردووەتە سەر ناوەندەکانی دەنگدان و دەرگای بەشێکیان داخستووە و لە هەندێک ناوەندیش سندوقەکانیان سوتاندووە.
لەبەردەم بارەگای فەرماندەی پۆلیسی سوەیداش خۆپیشاندان دژی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەچوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تەقەیەکی زۆریان کردووە و کەسێک بریندار بووە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان، خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی ئەلقوڕەیە، لەناو تەکسییەکدا سندوقی دەنگدان دەدۆزنەوە و کاغەکانی دەنگدان لەسەر شەقامەکە فڕێدەدەن.