64
زووم..
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارەوە، شایستە داراییەکانی مانگی چواری وانەبێژان دابەش نەکرا.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان بە زوومی گوت، ئەمڕۆ لە سەرجەم پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک، شایستە داراییەکانی مانگی چواری 2024 دابەشکرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی، شایستە داراییەکانی مانگی چواری وانەبێژان دابەش نەکرا.
گوتیشی، سبەی پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستان و شایستەی دارایی مانگانەیان 15 ملیار دینارە.