379
زووم..
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رەتیدەکاتەوە پلانی هەبێت لە ئێستادا کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە هیچ شەقامێکی سلێمانی و رێگایەکی دەرەکی دابنێت.
هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دەکەوێتە کار، ئەو هەواڵە راست نییە و کاری لەو شێوەیە لە پلانی ئەواندا نییە لە ئێستادا جێبەجێی بکەن.
هاتوچۆی سلێمانی رەخنەی لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەگرتووەو دەڵێت، شۆفێرانی تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ کردووە، تەنها ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی زیادکردنی بینەر و لایک و کۆمێنتە.
هاتوچۆ دڵنیاییشی دا، هەر بابەتێکی لەو شێوەیە و پەیوەندیدار بە هاتوچۆوە، بە ئاشکرا لە راگەیاندنی خۆیانەوە هاووڵاتیانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.