106
زووم..
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە هەوڵی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش، کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکە برینداربووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسایشی کەرکوک لە ناحیەی قەرەهەنجیر ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش، لەکاتی رووبەڕووبونەوە، کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەو دوو چەکدارە تێوەگلاون لە شەهیدکردنی پێنج پۆلیس و دانانی بۆمبی چێنراو لە کەرکوک.
بە گوێرەی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە کاتی رووبەڕووبوونەوە، یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە، ئەوی دیکەش بەبرینداری دەستگیرکراوە، هەروەها کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکە برینداربووە.