122
زووم..
ئاسایشى چەمچەماڵ، رێگری لە تیمێکى رۆژنامەوانى کەناڵى زووم کرد لە ناحیەى تەکیەى جەباری کە پێکهاتووبوون لە پەیامنێر و وێنەگرەکەى.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کاتى رووماڵى خۆپیشاندانى دانیشتووانى تەکیەی جەباری، هێزێکى ئاسایش هۆگر هەڵگورد زوومى سلێمانى و ئارمەند شوان وێنەگرى کەناڵەکەى دەستبەسەرکرد، سەرجەم کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیشیان دەستى بەسەردا گیراوە.
هێزەکەى ئاسایش دواى گواستنەوەى تیمەکەى زووم بۆ بنکەى ئاسایشى تەکیە، ڤیدیۆ و وێنەکانی تیمەکەیان سڕیوەتەوە و پێیان گوتوون: رێگەتان پێنادەین رووماڵى خۆپیشاندانەکە بکەن.